Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 09:32

ئه‌مرۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕ له‌ دژی داعش سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕ له‌ دژی داعش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

 دوای ئه‌وه‌ی جیمس جیفری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕ له‌ دژی داعش سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه‌، بڕیاره‌ ئه‌مرۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی جیفری بۆ گفتۆگۆكردنی پرسی جموجۆڵی داعش و چۆنێتی رێگه‌ گرتن له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرس و بابه‌تێكی ناوچه‌یی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.