ئه‌نجومه‌نى باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌دوای ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌ك پرسیارێك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌ن كرا، سه‌باره‌ت به حوكمی سپیكردنی ئارد، و جیاوازی كێشی نۆك و فاسۆلیا و به‌رهه‌مه خۆراكیه وشكه‌كانی تر، له زستانان و هاویناندا و دیاریكردن و نووسینی وه‌زنه‌كانیان له‌سه‌ر كیسه‌كانیان له‌كاتی (تعبئه) كردنیان؛ ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و داڕشته شه‌رعیه‌كان به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی كۆمپانیای ناوبراوی دایه‌وه.
لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: ئه‌گه‌ر ئاردەکە به مادده كیمیاویه‌كان، یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ی زیانبه‌خش ئه‌م كرداره ئه‌نجامدرا؛ ئه‌وه درووست نی یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه زیانی هه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌رانی.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.zanayan.org/partuk/ardesfr.pdf
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.