فه‌لاح حه‌سه‌ن نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئه‌و لاوه كورده‌یه كه جێگری سه‌رۆكی ھه‌ردوو ڕێكخراوی سیاسی لاوانی دیموكراتی جیھان و ئه‌وڕوپایه ، له‌كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پارته دیموكراته‌كانی جیھاندا به‌فه‌رمی ووتاری لاوانی سیاسی جیھانی پێشكه‌شده‌كات.
فه‌لاح حه‌سه‌ن به میدیایی IDU ی سه‌ر به پارته دیموكراته‌كانی جیھانی ڕاگه‌یاند كه خۆشحاڵه وه‌كو گه‌نجێكی كورد متمانه‌ی لاوانی سیاسی جیھانی به‌ده‌ستھێناوه‌و نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات ، وه ووتاری ڕێكخراوه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشووی كه‌نه‌دا (سێر ستیڤن ھارپه‌ر) كه ئێستا سه‌رۆكی پارته دیموكراته‌كانی جیھانه و به ئاماده‌بوونی زیاتر له ٧٠ سه‌رۆك و نوێنه‌رانی تری پارته دیموكراته‌كانی ووڵاتان .
له‌به‌شێكی ووتاره‌كه‌ی و دیداره تایبهتیهكانیدا ئه‌م لاوه كورده ھه‌وڵده‌دات په‌یامی دۆستایه‌تی و ئاشتیخوازی گه‌لی ھه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بووان بگه‌یه‌نێت و پشتگیری زیاتر به‌ده‌ستبھێنێت بۆ ھه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.