لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا
یه‌كگرتووی لالیگا له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرای كرد كه مێسی بۆته خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خوله‌كه بۆ مانگی تشرینی دووه‌م، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا چوار گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی له خولی ئیسپانیا تۆماركرد‌و گۆڵێكیشی بۆ لویس سوارێز دروست كرد
مێسی له21ی ئه‌م مانگه‌و به‌ر له یاری نێوان بارسێلۆناو دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می لالیگا خه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرێت،ئه‌م شه‌ویش به‌ر له یاری نێوان بارسێلۆناو ڕیال مایۆركا، ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه شه‌شه‌م خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی خۆی له‌به‌رده‌م هانده‌ران له یاریگای كامپ نۆ نمایش ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.