له عیشق ئابادی پایته‌ختی توركمانستان، تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای دووهه‌زاروبیست له یاری فوتساڵی پیاوان به به‌شداری شازده هه‌ڵبژارده ڕاكێشرا
له تیروپشكه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان به‌سه‌ر چوار گڕوپ دابه‌شكران، له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی توركمانستانی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه له گڕوپی یه‌كه‌م كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی عومان و تاجیكستان و ڤێتنام، گڕوپی دووه‌میش هه‌ڵبژارده‌كانی ژاپۆن و لوبنان و قیرغیزستان و كوه‌یتی به‌یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه
هاوكات له گڕوپی سێیه‌مدا، هه‌رچوار هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان و ئیندۆنیسیاو به‌حره‌ین و چین یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، لای خۆشیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی خاوه‌نی نازناوی ڕابردووی پاڵه‌وانێتیه‌كه له گڕوپی چواره‌م شان به شانی هه‌ڵبژارده‌كانی كۆریای باشوور‌و سعودیه‌و تایلاند یاری ده‌كات، جێگای باسه ململانێكانی شازده‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له یاری فوتساڵی پیاوان له بیستوشه‌شی شوبات تا هه‌شتی ئاداری ساڵی داهاتوو له هۆڵه وه‌رزشیه‌كانی وڵاتی توركمانستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.