ده‌یڤید شنكه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دیدارێكی تایبه‌تد له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌و حه‌ده‌س رایگه‌یاند: ئه‌و سزایانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی عێراقی تۆمه‌تبار به كوشتنی خۆپیشانده‌ران و گه‌نده‌ڵی سه‌پاندوویه‌تی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌كراوه بۆ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئێران.
ده‌شڵێت: به‌دوور نازاندرێت ناوی چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی عێراقی بخرێته نێو سزاكانه‌وه‌و گوتیشی: ئێمه به‌به‌رده‌وامی چاو به لیسته‌كاندا ده‌خشێنینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: قاسم سلیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران تۆمارێكی زۆری له پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقدا هه‌یه‌و ئه‌و ئێستا له‌عێراقه بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، كه‌ئه‌مه‌ش كارێكی ره‌تكراوه‌یه.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیشیكرده‌وه كه قاسم سلیمانی پێشێلی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی كردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: واشنتۆن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه قاسم سلیمانی له‌عێراق ده‌ستگیر بكات، ته‌نها حكومه‌تی عێراق ده‌توانێ به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌و كاره بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.