فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مه‌داوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، رایگه‌یاند، فه‌رمانیان به یه‌كه‌كانی سوپا كردووه كه به ئامانجی پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی خه‌للانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا بڵاوببنه‌وه و هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی له خۆپیشانده‌ران ده‌كات.
لای خۆیه‌وه خالید مه‌حنا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی له خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی خه‌للانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
خالید مه‌حنا ئاشكراشیكردووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان به ئامانجی گه‌ڕان و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه دوێنێ هه‌ینی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه له گۆڕه‌پانی خه‌للانی.
دوێنێ هه‌ینی ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاری له شاهێدحاڵه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتبوو كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌نێو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه له گۆڕه‌پانی خه‌للانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا به هۆیه‌وه ١٦خۆپیشاندهر و كارمه‌ندی ئه‌منی كوژراون و ٧٠ خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.