ئایا مایه‌ی باوه‌ڕپێكردنه نرخی یه‌ك مۆز به تیپێكی رهساسییهوه بفرۆشرێت به 120 هه‌زار دۆلار؟
دوێنێ هه‌ینی 6ی كانوونی یه‌كه‌م، "سكای نیوز" ورده‌كاری ئه‌م رووداوه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دوو كۆپی له كارێكی هونه‌ری كه پێكهاتووه له پارچه مۆزێكی جێگیركراو له‌سه‌ر دیوارێك، له‌كاتی نمایشكردنیان له نمایشی "ئارت بازڵ" له‌شاری میامی له ئه‌مریكا له‌م هه‌فته هه‌ردانه‌یه‌كیان فرۆشرا به 120 هه‌زار دۆلار.
ئه‌م كاره هونه‌رییه ناوی "Comedian"ی له‌خۆهه‌ڵگرتووه هی په‌یكه‌رتاشی ئیتاڵی "ماوریتسیۆ كاتیلان"ه، كه ئه‌و ئاوده‌سته زێرێنهی دروستكرد كه ئه‌مساڵ دزرا له كۆشكێكی نایابی بریتانیا.
سه‌رپه‌رشتیاران ده‌ڵێن، ژن و پیاوێكی فه‌ڕه‌نسی ئه‌مكاره هونه‌رییه‌یان كڕی به 120 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر دانه‌یه‌كیان، به‌ڵام كۆپی سێیه‌م له‌م كاره هونه‌رییه نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ 150 هه‌زار دۆلار.
گوته‌بێژی نمایشه‌كه گوتی، كاری ئه‌م مۆزه ئاماژه به شتی زۆر ده‌كات وه‌ك بازرگانی جیهانی و، جۆرێك له گاڵته و نوكته.
لای خۆشیه‌وه، خاتوو ساره كاسكۆن، رۆژنامه‌نووسی شاره‌زا له كاروباری هونه‌ری گوتی، "له‌ئێستادا ئه‌م كاره هونه‌رییه بووه‌ته باسی و خواسی شاری مه‌یامی".
كاتیلان، روونی كرده‌وه، نزیكه‌ی ساڵێكه كار له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه ده‌كات و، كۆپی یه‌كه‌م به ره‌نگی برۆنز و، رایزن (راتنگ) ره‌نگ كرد، به‌ڵام دوایی گۆڕی.
به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئیتاڵییه بڕیاریدا پاشگه‌ز ببێته‌وه له بڕیاره‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌وه كرد بۆ كوێ ده‌ڕوات مۆز ده‌بینێت، بۆیه بڕیاریدا كاره هونه‌رییه‌كه‌ی له میوه‌ی مۆز بێت و، مۆزه‌كه‌ی له ماركێتێكی شاری مه‌یامی كڕی پێش ده‌ستپێكردنی نمایشه‌كه.
له‌سه‌ره‌تا، سه‌رپه‌رشتیارانی نمایشه‌كه كاره‌كه‌ی "كاتیلان"یان ره‌ت كرده‌وه، پێیانوابوو كاره‌كه گاڵته‌یه.!!!!!!
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.