سوپای عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنی "ئیراده‌ی نه‌سر" به ئامانجی پاكسازيكردنی ناوچه‌كانی سنووری پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، كه‌ركووك و دیاله له پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستی پێكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ربه سوپای عێراقدا هاتووه:"هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی خۆجێی و فیدرال له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پاڵپشتی ئاسمانی له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بۆ هێزه عێراقییه‌كان دابینكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئامانج له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی نه‌سر، پاكسازیی ناوچه‌كانی سنووری پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، كه‌ركووك و دیاله-یه له پاشماوه‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه هه‌ر له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ناوچه و گونده‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایانه له پاشماوه‌كانی تیرۆریستان خاوێن ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتر له‌و ناوچانه به‌دی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.