حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ،رووناكبیر و سیاسه‌تمه‌داری عێراقی رایده‌گه‌ێنێ، هه‌رێمی كوردستان وه‌زعێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و له عێراق به‌هێزتره ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: كورد له ئێستادا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تن و من ناوم لێناوه ده‌وڵه‌تی بێده‌نگ و بۆیه ده‌ڵێم: بێده‌نگ ، چونكه ده‌نگی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا نییه، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراق وه‌كو هه‌ولێری لێبێت.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ،رووناكبیر و سیاسه‌تمه‌داری عێراقی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی(ئه‌سحاب ئه‌لقه‌رار) كه له‌كه‌ناڵی ئای نیوز پێشكه‌ش ده‌كرێت رایگه‌یاند: هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له به‌غدا گۆڕانكاری به‌دوای خۆیدا له كوردستان ناهێنێ ،چونكه هه‌رێمی كوردستان وه‌زعێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و هه‌رێم له عێراق به‌هێزتره ، سیاسه‌تی له سیاسه‌تی به‌غدا به‌هێزتره ، وه‌زیرێكی هه‌رێم له وه‌زیرێكی به‌غدا به‌هێزتره و ته‌نانه‌ت دره‌ختێكی هه‌رێم له‌وه‌ی به‌غدا جوانتره .
هه‌روه‌ها گوتیشی: كورد له ئێستادا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تن و من ناوم لێناوه ده‌وڵه‌تی بێده‌نگ و بۆیه ده‌ڵێم: بێده‌نگ ، چونكه ده‌نگی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا نییه، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراق وه‌كو هه‌ولێری لێبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.