مهسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی کوردستان و جهیمس جێفری، نوێنهری سهرۆكی ئهمەریكا له هاوپهیمانی نێودهوڵهتی لهدژی داعش كۆبوونهوه.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ شەممە 2019/12/7 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و ناوچەکە کرایەوە.
جەخت لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کرایهوه.
باڵیۆز جەیمس جێفری پابەندبوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد لە بەرامبەر دووپاتکردنەوەی پشتگیریی لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا، کە داعش هێشتاش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و هەماهەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی رێکخراوە تیرۆریستەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.