له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوللـه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌ریایی له شاری به‌نده‌ر له‌نگه له پارێزگای هورمزگان باشووری ئێران، سێ پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس، سه‌ربازێك له به‌نده‌ر له‌نگه به‌هۆكارێكی نه‌زانراو ده‌ستڕێژی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌ریایی كردووه و له ئه‌نجامدا سێ پۆلیس كوژراون.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كرێت سه‌ربازه‌كه به برینداریی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له رووداوه‌كه ده‌ستیان پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.