له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئیسپانیۆلی میوانی برده‌وه
له یاریه‌كه‌دا چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی ڕیال به‌هۆی پێكان له ڕیزی تیپه‌كه دابڕابوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی شاهانه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستی به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له خوله‌كی37 دا، رافائێل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرش و فشاره‌كانی میرێنگی و له خوله‌كی 79 دا، كه‌ریم بنزیمای فه‌ڕه‌نسی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی زێدانی به‌ده‌ستهێنا، پاشان ناوبژیوان به كارتی سوور، فێرلاند مێندی له ڕیزی ڕیال كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه میوانداره‌كان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به 10 یاریزان ته‌واوكرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.