له‌گه‌ڕی 16 ى خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی بارسلۆنه له‌سه‌ر یاریگای كامب ن‌و میوانداری یانه‌ی ریال مایۆركای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی 7 ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی گۆلی یه‌كه‌می بۆ بارسلۆنه تۆمار كرد ، له خوله‌كی 17 كابتن و گۆلكاری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه لیۆنێل میسی گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد
له هێرشێكی پێچه‌وانه یاریزان ئه‌نتی بۆدیمێر گۆلێكی بۆ ریال مایۆركا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه
له خوله‌كی41 دا لیۆنێل میسی گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می بلاوگرانهی تۆمار كرد ، دوو خولهك دواتر لویس سوارێزی ئۆرگوایی گۆلی چواره‌می تیپه‌كه‌ی ڤالڤێردی به‌شێوازێكی جوان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م یانه‌ی بارسلۆنه به‌رده‌وام بوو له گوشاره‌كانی به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆلی زیاتر به‌لام له هێرشێكی پێچه‌وانه و له خوله‌كی 61 دا ئه‌نتی بۆدیمێر گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و جارێكی تر جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ،به‌لام له خوله‌كی 83 لیۆنێل میسی گۆلی سێه‌می خۆی و پێنجه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و دووه‌م هاتریكی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ست هێنا
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی بارسا پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و كۆی خاله‌كانی بۆ34 خال به‌رز كرده‌وه‌و یانه‌ی ریال مایۆركاش له پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت و خاوه‌نی 14 خاله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.