له‌میانه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی خولی رۆشنبیری چواره‌می زانایان؛ شاندی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك مه‌زاری زانایانی پێشین و شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری وڵاتی كۆماری میسڕی عه‌ره‌بیان كرد، كه بریتی بوون له: مزگه‌وت و مه‌زاری ئیمامی شافیعی و ئیمامی (اللیث بن سعد) و (ابن حجر العسقلانی) و ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری میژووی و گه‌شتیاری وه‌ك: هه‌ره‌مه‌كان و كتێبخانه‌ی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه.
ئه‌مه‌و ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانانه، بوونه مایه‌ی سه‌رنجی شاندی زانایان و وا بڕیاڕه تا كۆتایی خوله‌كه، هه‌فتانه سه‌ردانه‌كانی شانده‌كه بۆ شوێنه‌وار و مه‌زارگه‌و ئایینی ومێژووییهكان، به‌رده‌وام بێت، كه خولی ناوبراو له ئێستا كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی ماوه.
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.