نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به دووه‌م به‌ربڵاوترین نه‌خۆشی كوشنده له جیهان داده‌نرێت كه ئه‌گه‌ر له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی ده‌ست به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بكرێت نه‌خۆش ده‌توانێت ڕزگاریی هه‌بێت.
گرنگ ئه‌وه‌یه كه له نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه شاره‌زا بین و له كاتی هه‌ستپێكردنیدا پشتگوێ نه‌خرێن.
یه‌كه‌م: له ناكاو دابه‌زینی كێشی جه‌سته:
كاتێك له ناكاو كێشی جه‌سته‌ت كه‌م ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی وه‌رزش ئه‌نجام بده‌یت یان ڕێجیمت هه‌بێت، ده‌كرێت نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، گه‌رو یان په‌نكریاس بێت.
دووه‌م: پله‌ی گه‌رمی به‌رز
كاتێك پله‌ی گه‌رمی جه‌سته زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێكه له نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن، قۆڵۆن و گورچیله.
سێهه‌م: شه‌كه‌تی و ماندوێتی
ئاساییه هه‌ست به ماندوبوون بكه‌یت كاتێك كارێكی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌یت یان گه‌شتێكی درێژت هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك پشوو وه‌رده‌گریت به‌رده‌وام ماندوو و شه‌كه‌تیت، ده‌كرێت نیشانه‌ی چه‌ندین شێرپه‌نجه‌ی وه‌ك خوێن، گه‌ده و قۆڵۆن بێت.
چواره‌م: ئازار
ئازار یه‌كێكه له باوترین نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و زۆرترین كاتیش پشتگوێ ده‌خرێت، شێرپه‌نجه‌ی ئێسك ده‌بێته هۆی ئازار، سه‌رئێشه نیشانه‌ی وه‌ره‌مه، ئازاری پشت ده‌كرێت نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بێت.
پێنجه‌م: له ناوكاو گۆڕانی پێست
ده‌كرێت خۆراك هۆكاری گۆڕانی پێست بێت به‌ڵام كاتێك ئه‌مه پێشتر ڕووینه‌داوه، چه‌ند په‌ڵه‌یه‌ك له سه‌ر پێست ده‌ركه‌وتن، یان پێست تووشی چرچ بوون، هه‌روه‌ها په‌ڵه‌كانی پێست به‌رده‌وام گه‌وره‌بوون، پێست و چاو تووشی زه‌ردبوون، ده‌كرێت به نیشانه‌ی شێرپه‌نجه دابنرێت.
شه‌شه‌م: ته‌نگه‌نه‌فه‌سی
ده‌كرێت یه‌كێك بێت له نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، جگه‌ر و هێلكه‌دان.
حه‌وته‌م: خوێنبه‌ربوونی نائاسایی
نیشانه‌یه‌كی باش نییه، پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكرێت، كاتێك خوێن له ده‌مه‌وه دێت له كاتی كۆكه‌دا یه‌كێكه له نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی سی، كاتێكیش له گه‌ڵ پاشه‌ڕۆدا خوێن ده‌بینرێت نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، گورچیله و مێزڵدانه.
هه‌شته‌م: قوتدانی خۆراك به ئازاره‌وه
كاتێك به زه‌حمه‌ت خۆراكت بۆ قوت ده‌درێت، یان هه‌ست به ئازار ده‌كه‌یت، ڕه‌نگه نیشانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌م، گه‌رو و سی بێت.
نۆیه‌م: دڵه‌كزێ
دڵه‌كزێ ده‌كرێت چه‌ندین هۆكاری هه‌بێت، وه‌ك خواردنه‌وه‌ی ماده كحولییه‌كان، یان سترێس، به‌ڵام كاتێك به‌رده‌وام بێت به خواردنی ده‌رمانیش خه‌راپتر ده‌بێت و له‌وانه‌یه كه نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان، گه‌ده و گه‌رو بێت.
ده‌یه‌م: ئازاری كه‌مه‌ر و خه‌مۆكی
ده‌كرێت نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس بێت به‌ڵام زۆر كات ئه‌م نه‌خۆشییه به بۆماوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.