به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی حه‌وت تۆمه‌تباری به تۆمه‌تی دزی كردن و شه‌ڕكردن له ناو بازاڕی شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: شه‌ش تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی شه‌ڕكردن له ناو بازاڕی شاڕ ده‌ستگیر كراون هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارێكی دیكه كه هاوكات نه‌وجه‌وانه به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرا و رپاش ده‌ستگیركردنیشی ڕه‌ده‌ستی هۆبه‌ی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان كرا.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شی پۆلیسی رێكاری ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر 40 بڵندگۆدا كه‌ببوه هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان له‌ناو بازاڕداو پاشانیش ڕاده‌ستی قایمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.