Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:10

ویندۆس 7 کۆتایی به‌ ژیانی دێت!

به‌كارهێنه‌ران ناچار دەكات كه‌ ویندۆس 10 به‌كاربێنن!
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری سیستمه‌ گشتگیره‌كه‌ی ویندۆس 7 ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ فه‌ڕمی له‌ 14 مانگی یه‌كی ساڵی 2020 هه‌موو جۆره‌ پشتگیریه‌ك بۆ ویندۆس 7 ئه‌وه‌ستێنن و چیتر ویندۆس 7 یه‌كێك نابێ له‌ وه‌شانه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و به‌ ته‌واوی ئیهمال ئه‌كرێ!!

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ خۆشكه‌ر ئه‌بێ بۆ هاككه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانترین شێوه‌ ده‌ستیان به‌ داتای به‌كارهێنه‌رانی ویندۆس 7 بگا ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌م سیستمه‌ دامه‌زراون و كار به‌م سیستمه‌ ئه‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ له‌ مانگی یه‌كی ساڵی 2015 كومپانیای مایكرۆسۆفت گشت پشتگیریه‌كی بۆ ئه‌م سیستمه‌ وه‌ستاند له‌ ڕووی گه‌شه‌پێدانیه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا كۆمپانیا ناوبراوه‌كه‌ ئه‌یه‌وێ كه‌ گشت پشتگیریه‌كی ئاسایشیش بۆ ئه‌م سیستمه‌ دابخات و به‌كارهێنه‌ران ناچار بكا كه‌ ویندۆس 10 به‌كاربێنن!

سه‌رچاوه‌/تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.