Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 03:17

پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنی پارتی: ئەوانەی رووبەری خانووی زێدەڕۆیان کەمە، بە سوودمەند ھەژمار ناکرێن

بەپێی یاسای تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆ نزیكەی 300 ھەزار خێزان سوودمەند دەبن
کوردستان TV
100%


نزار مەلا غەفار پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند كه‌بەپێی ناوەڕۆكی یاسای تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆ، ھەر خانوویەك لەنێو سەنتەری شارەكان ئەگەر رووبەڕەكەی لە ٢٠٠ مەتر زیاتر نەبێت، بە سوودمەند ھەژمار ناكرێت، لەنێو سەنتەری قەزاكانیش خانووی زێدەڕۆ ئەگەر لە ٣٠٠ مەتر زیاتر نەبێت، بە سوودمەند ھەژمار ناكرێت، بەڵام لەنێو سەنتەری ناحیەكان خانوو رووبەرەكەی لە ٥٠٠ مەتر زیاتر نەبوو، ئەویش خاوەنەكەی بە سوودمەند ھەژمار ناكرێت".

 ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ، یاساكە ئەو زەویانە ناگرێتەوە كە زێدەڕۆن، چونكە زەویی زێدەڕۆ زۆرە و ئەگەر تاپۆ بكرێن ئەوە كێشەی كۆمەڵایەتی لەنێو خەڵكیدا دروست دەكات، بۆ نموونە زەویی زێدەڕۆ ھەیە لەوانەیە چەندین ھاووڵاتی تەماحی تێدا بێـت و كێشەیان لەسەر بێت، لەبەر ئەوەش یاساكە ئەو زەویانە ناگرێتەوە كە زێدەڕۆن، كە لە لایەكی دیكەوە دەبێتە ھۆی زیادبوونی زێدەڕۆ لەسەر زەوییەكان. 


 نزار مەلا غەفار، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ یاساكە دوای پەسەندكردنی دەچێتە لای سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ واژۆكردن و دواتر گشاندنی بۆ دەكرێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، تا رێنمایی پێویستی بۆ دەربكرێت، كە پێشبینی دەكرێت ژمارەی ئەو خانووانەی بە شێوەی زێدەڕۆ دروست كراون، لە نێوان ٢٥٠ ھەزار تا ٣٠٠ ھەزار بێت، واتە بەپێی یاساكە نزیكەی ٣٠٠ ھەزار خێزان سوودمەند دەبن و لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.