وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر بابه‌تى كرێكارى بیانی و گرفتەکانی كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تى كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتى 2019/12/8 خاتوو( كوێستان محمد ) وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى , به یاوه‌ری شاندێكى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ردانى وه‌زاره‌تی ناوخۆیان كرد و له لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ پێشوازیان لێكرا
رایده‌گه‌یه‌نن كه له‌و دیدارەدا باس له ڕێكاره‌كانى هاتنى كرێكارى بیانی و گرفته‌كانى به‌رده‌مى كرا, كه چۆن بتوانرێت له ڕێگه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كارى ستراتیژى بكرێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى له هه‌رێمى كوردستان به جۆرێك كه ببێته هه‌وێنى داڕشتنى ڕێنمایى تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره
وه‌زاره‌تى كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاماده‌كارى بۆ به‌ستنی كۆنفرانسێك كه تێیدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه وڕێكخراوه په‌یوه‌ندى داره‌كان به‌شدار بن تێیدا بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى ڕاسپارده‌ى پێویست هه‌وڵى بنبڕ‌كردنى ئه‌م كێشه‌یه بدرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنهیكی تایبه‌ت بۆ ئاماده‌كارى به‌ستنی كۆنفرانس پێكده ھێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.