Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 03:17

جارێکی دیکە سەعد حەریری دەبێتەوە سەرۆک وەزیرانی لوبنان

بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ راسپێردرا
کوردستان TV
100%


لایەنە سیاسییەكانی لوبنان  لەسەر ئەوە رێككەوتن جارێكی دیكە سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنان راسپێرن.

پاش كشانەوەی سەمیر خەتیب لە كێبڕكێی پاڵێوراوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ، لایەنە سیاسیەكان  لەسەر ئەوە رێككەوتن حەریری  جارێكی دیكە  پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێتەوە.

سەمیر خەتیب یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، موفتی وڵاتەکەی ئاگاداری کردووەتەوە لەوەی لایەنەکانی لوبنان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی سەعد حەریری ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.