لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌ى كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌دوای پێكهێنانی دوو لیژنه‌ى لاوه‌كی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنى مه‌یدانیى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، شاندێكی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرۆكایه‌تیی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئهندامییهتیى حیکمت محمد عهبوزێد ئه‌ندامی لیژنه‌كه سەردانی پێشمەرگەکانی فەرماندەی دهۆک و لەشکری رۆژى لە روژئاوای دیجلەو زوماری سەر بەفەرماندەکانی زێرەڤانیى كرد.
لێژنه‌ى كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى كوردستان راشیدهگهێنێت كه شانده‌كه سەردانی لیوای ٤ی زێرەڤانیی لەسەررێگهی موسڵ و فەرماندەی سپیلکى میحوەری سەرپەرشتیی لە تهلسقف کرد.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لیژنەی دووەم بەسەرۆكایه‌تیی عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنە و ئه‌ندامییه‌تیی رزگار محمد بڕیاردەری لیژنەكه‌و باڵامبۆ محمد ئەندامی لیژنەكه سەردانی خانەقین-ى کرد‌و لیوای 5ی پێشمەرگەو فەوجێکی لیوای 16و لیوای 4 و سەنگەره‌كانی پێشمەرگەیان له کۆلەجۆ بەسەر كرده‌وه.
لهكۆتادا لێژنه‌ى كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایدهگهێنێت ، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانى هه‌ردوو لیژنه لاوه‌كییه‌كه بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونه لە بارودۆخ و پێداویستییەکانی هێزه‌كانی پێشمەرگە بەهۆی هاتنی وەرزی زستان، هەروەها گوێگرتن لە داواکارییەکانیان و گەیاندنی به‌لایەنی پەیوەندیدار.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.