وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستانی داعش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و هۆشداریه بوو، كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌باره‌ی خۆ رێكخستنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش رامانگه‌یاندبوو. هاوكات ئاشكراشی ده‌كات، له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ساز‌و ئاماده‌یه بۆ پاراستنی سنووره‌كانی كوردستان و به‌توندی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌نگاوێكی تیرۆریستانی داعش ده‌بینه‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ 9/12/2019 له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانانی دژ به‌داعش بوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پوخته‌ی راپۆرتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌باره‌ی ته‌واوی رووداو و جموجۆڵه‌كان خرایه‌ڕوو، هه‌روها به وردی تیشكخرایه سه‌ر میكانیزمی نوێی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و له‌ناوبردنیان.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، هه‌مه‌ئاهه‌نگی و هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستیه‌كانی هاوپه‌یمانانی به‌رز نرخاند و هیواشی خواست بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوویان ئه‌و هاوكاریی و یارمه‌تییانه فراوانتر و زیاتر بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه، كۆده‌نگی هه‌مووانی له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی وردتر و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر له عێراق و هه‌رێم به گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد له‌راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی تیرۆرستان و رێگه‌گرتن له گه‌شه‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.