Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 02:07

کاره‌بای سلێمانى: لەسەر داهاتی کارەبا پرۆژەکانی کارەبا بەردەوامە

پرۆژەكان لەماوەی (50) رۆژدا تەواوببن
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر بودجەی داهاتی كارەباو بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە بەبڕی (169.924.320) تەنها سەدو شەست و نۆ ملیۆن و نۆسەدو بیست و چوار هەزارو سێ سەدو بیست دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەشاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت، پرۆژەكانیش بریتین لە:

-دانانی محاویلەی 250 كەی ڤی مساعد بۆ محاویلەی ژمارە 15 فیدەری 55 صناعی لەرزگاری.
-دابینكردنی محاویلەی مساعد بۆ گەرەكی كانی سپیكە/ وێستگەی سەرچنار فیدەری 140.
-دانانی محاویلە لەنزیك سەرقەبرانی قڕگە.
-دانانی محاویلەی مساعد چارەسەركردن و جیاكردنەوەی كۆمەڵێك ماڵ لەئاشتی و رزگاری فیدەری 3.
-دانانی محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ محاویلەی ژمارە 7 فیدەری 110/ وێستگەی راپەڕین.
-دانانی محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی DOOR OUT گەرەكی 36ەكانی چوارچرا و صناعی فیدەری 212 كە شەبەكەو محاویلەی نیە.
-دانانی محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ مساعدی محاویلەی 4ی فیدەری 103 وێستگەی راپەڕین.
-دانانی محاویلەی مساعد 400 كەی ڤی ئەی چوارتا گەرەكی سەر بەرۆژ وێستگەی قەڵاچوالان فیدەری 3.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 12ی فیدەری 32 لەگەرەكی سەیوان وێستگەی مەڵكەندی.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 1 لەسەر فیدەری 164 نزیك ناحیەی بەكرەجۆ وێستگەی بەكرەجۆ.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەرەكی ئاشتی وێستگەی رزگاری فیدەری 7 لەسلێمانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بڕیارە پرۆژەكانیش لەماوەی (50) رۆژدا تەواوببن


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.