ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌ك له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق نییه .
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی له كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به (هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جموجۆڵی داعش) رایگه‌یاند: چه‌ند هۆكارێك هه‌یه وای كردووه جموجۆڵی ئه‌م گروپه تیرۆریستیانه زیاد بكه‌ن كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه كه بۆشاییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان دابه‌شبوونی هێلی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌شبوونی هێلی هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی تر.
وتیشی: ئێمه پێشتر و چه‌ند مانگێك پێش ئێستا به لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رووپێویه‌كی دابه‌شبوونی ئه‌م ناوچانه‌مان كرد له‌نێوان خۆمان له خانه‌قینه‌وه تا ناوچه‌كانی سحێلا دواتر رووپێویه‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه داگیرا و سه‌یرمان كرد زیادترینی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه هه‌ن ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی دیاله و سه‌لاحه‌ددین و كه‌ركوك، واته هه‌ندێك شوێن هه‌یه 40 كیلۆمه‌تر بۆشاییه واته نه هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیه نه هێزی سوپای عێراق، بۆیه ئه‌م بۆشاییانه بۆته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستانی داعش.
هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كه هه‌ماهه‌نگی نییه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراق رازیی نییه به‌و هه‌ماهه‌نگییه ده‌نا ئێمه ئاماده‌ین و هێزه‌كانمان ئاماده‌یه به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌ش له دژی داعش ئه‌نجام بده‌ین وه‌ك جاران به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ناوچانه بپارێزین .
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتیشی: ئێمه ناتوانین به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بڕۆین بۆشاییه‌كان پڕ بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ناچار تووشی رووبه‌ڕوبوونه‌وه ده‌بین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق، واته ده‌بێت ره‌زامه‌ندییه‌ك هه‌بێ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق.
راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌نه بۆ شاییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و ئاماده‌نه شه‌ڕی داعش به ته‌نیا بكه‌ن یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان یاخوود له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ.
سه‌باره‌ت به پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه داعشی تیادا ماوه جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق نه خۆی ده‌توانێ به هێزه‌كانی ناوچه‌كان بپارێزێت نه رێگاش ده‌دات پێشمه‌رگه بیپارێزێت بۆیه ئه‌م گروپه تیرۆریستیانه‌ش كه‌ڵكیان له‌م هه‌لومه‌رجه وه‌رگرتووه.
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانان ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانان زۆر هه‌وڵیان داوه هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی عێراق هه‌بێ و هانی هه‌ردوولامانیان داوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.