راگهیاندنى پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ دووشهممه 29 ى 12 ى 2019 ، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەشداریکرد لە ڕێو ڕەسمی کۆتایهێنان بە هەڵمەتی هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی کە دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ هۆشیاری و ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێر سازیکردبوو.
راشیدهگهیهنێت ، لەسەرەتای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی یەک هەفتەیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە لە 2019.12.1 لەژێرناونیشانی (بۆنەهێشتنی گەندەڵی...تۆش بەشداربە) لە هەولێری پایتەخت ڕاگەینرا، پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا ڕایگەیاند: وەکو پارێزگای هەولێر هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ لەسەر ئاستی پارێزگا و قایمقامیەت و ناحیەکان و هەموو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان وەکو تیمێکی تۆکمە بە یەکەوە دەست بخەینە ناو دەست بۆ ئەوەی بتوانین چاکسازی ئەنجام بدەین و ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگاری سەروەت و مڵک و سامان و ماڵی گشتی بین، هەروەها وتی: "دەستی دەستپاکی دڵنیا دەکەینەوە کە بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەبین و بە کرداریش دەیسەلمێنین و دەستیشمان پێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێک لەو هەنگاوانەی ئێمە وەک پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە روونی و ئاشکرایی بۆ هاووڵاتییانی هەولیر بەرجەستە دەبن".
جێگەی باسە لە 2003.10.31 ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 12.9ی وەک ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناساندووە و ساڵانەش لەم ڕۆژەدا لە تەواوی جیهان ڕێوڕەسم و چالاکیی جیاواز ساز دەکرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.