راگهیاندنى پهرلهمانى كوردستان بڵاوی كردهوه كه پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٩/١٢/٢٠١٩ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەولێر کرد و وتارێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد.
راشیدهگهیهنن ، لە وتارێکدا کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێشکەشی کرد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئێمە وەکو پەرلەمانی کوردستان چێمان پێبکرێت دەیکەین بۆ ڕەچاوکردنی بنەماکانی رێکەوتننامەی مافەکانی مرۆڤ لە یاساکاندا و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوان مرۆڤەکان لەبەردەم یاسادا" ، لە بەشێکیتری وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەو دادپەروەر بۆ هاوڵاتیان ئامانجمانە ، چونکە پێمان وایە باشترکردنی بژێوی هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانەیان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەشێکی دانەبڕاوە لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەدیهێنانیاندا
لە کۆتایی وتارەکەشیدا د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەماهەنگی پەرلەمانی کوردستانی دووپاتکردەوە لەگەڵ ناوەند و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و جەختی لە هەماهەنگی و قووڵبوونەوەی مافەکانی مرۆڤ کرد و بە ئەرکی سەرەکی پەرلەمانی کوردستانی وەسفکرد.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.