له دوو بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیدا، باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له هه‌ریه‌ك له خانه‌واده‌ی (مام عه‌بدوڵڵا عومه‌ر سهوهر شێخ شێروانی) و( خاتوو حاجی فاتیمه وه‌رتێ) ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كان:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (مام عه‌بدوڵڵا عومه‌ر سهوهر شێخ شێروانی) و
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی(مام عه‌بدوڵڵا عومه‌ر سهوهر شێخ شێروانی)مان پێگه‌یشت.
خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین.
خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات.
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حاجی فاتیمه وه‌رتێ
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(حاجی فاتیمه وه‌رتێ) دایكی سێ شه‌هیدی قاره‌مانی رێگه‌ی ئازادی كوردستان‌مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی ماڵباته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
٩ـی ١٢ـی ٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.