Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:39

سه‌به‌ی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ده‌ست پێده‌کات

رۆژانه‌ سێ شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

سبه‌ی سێشه‌مه‌ 10/12/2019وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ  به‌ به‌شداری گرووپه‌ شانۆییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك، چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌ڵمانیا، یابان، پۆڵه‌ندا، دانیمارك، مه‌غریب، ئوردن و میسر، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ئه‌نجامده‌دات.

هه‌ر له‌و فیستیڤاڵه‌دا چه‌ندین كۆری ڕه‌خنه‌یی بۆ نمایشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

 شایانی باسه‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ كاتژمێر: 06:00ی ئێواره‌  له‌ هۆڵی میدیا رێككه‌وت: 10/12/2019 – به‌رده‌وامده‌بێت تا 16/12/2019.

رۆژانه‌ سێ شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێن له‌ كاتژمێر 4 و 6 و8 ئێواره‌، به‌ پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه‌.

لێژنه‌ی دادوه‌ری شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی
هه‌ولێر بۆ شانۆ :

۱- دكتۆر تۆماس ئه‌نگل سه‌رۆك
۲- دكتۆر اقبال نعیم ئه‌ندام
۳- دكتۆر ژیلوان تاهیر ئه‌ندام
٤- دكتۆر عبود المهنا ئه‌ندام
٥- مامۆستا یونس عوسمان ئه‌ندام

Ktv

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.