پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات و تیایدا لێکۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەکرێت، بەتایبەت ڕووداوەکانی شەوی هەینی ڕابردوو لە بەغدا.
سبەی دووشەممە كۆبوونەوەی بەپەلە و نائاسایی ئهنجوومهنی نوێنهران بهرێوهدهچێت، کۆبوونەوهكهش لەسەر داوای حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت و تیایدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆردومانکردنی ماڵی موقتەدا سەدر دەکرێت.
حەسەن کەعبی داوایکردووە، سەرجەم فەرماندە سەربازییەکانی بەغدا لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربن و ڕوونکردنەوەی خۆیان لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.