ئۆپه‌رێت ،جۆرێكه له جۆره‌كانی شانۆگه‌ری گۆرانی كه زیاتر دیالۆكی گۆرانی و موزیك له خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند دیالۆكی ساده ،نه‌ك دیالۆگی جدی هه‌روه‌كو له ده‌قه‌شانۆییه‌كان و له ئۆپرا دا بوونیان هه‌یه ،ئۆپه‌رێت بۆ یه‌كه‌مین جار له وڵاتی فر‌نسا له سه‌ده‌ی نۆزده سه‌ری هه‌ڵداوه ، جیاوازی هه‌یه له نێوان ئۆپرا و ئۆپه‌رێت ، به‌واتایه‌كی تر ئۆپه‌رێت بریتییه له هونه‌ری شانۆگه‌رییه‌كی گۆرانی ئامێز له گرێییه‌كی سۆزداری به خۆشی كۆتایی دێت، ئامانجی لێی ئامۆژگاری و خۆشی و شادیه.

خوێنه‌رانی ئازیز ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ئۆپه‌ره‌تی "تارا"یه كه یه‌كێكه له‌و ئۆپه‌رێتانه‌ی هونه‌رمه‌ند (واحید مه‌رجان) نووسیویه‌تی هه‌ر خۆشی كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه،له ساڵی 1974 فیستڤاڵێكی تایبه‌ت به ئۆپه‌رێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكانی عێراق له شاری به‌غدا سازده‌كرێت به‌ناوی "فیستڤاڵی چالاكی قوتابخانه‌كانی عێراق" ،هه‌ولێریش یه‌كێك ده‌بێت له‌و پارێزگایانه كه به ئۆپه‌رێتی (تارا) له نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند "واحید مه‌رجان" به‌شدار ده‌بێت ، هه‌رخۆشی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كان داده‌نێت و دیزاینی دیكۆره‌كه‌شی له‌لایه‌ن خودی خۆی ئاماده‌كات له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌كو ئه‌كته‌ریش رۆڵ له ئۆپه‌رێته كه ده‌بینێت.

له كۆتایی فیستڤاڵدا ئۆپه‌رێتی "تارا" كه به‌رهه‌می چالاكی قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر بوو، توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست به‌هێنێت ببێته ماییه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگانده‌ن و سه‌رپه‌رشتیاران و ئاماده‌بووانی فیستڤاڵ ، وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی عێراقی ئه‌و كات یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌ی كه به‌ئۆپه‌رێته‌كه له‌رووی (بابه‌ت ، دیكۆر ، نواندن ، ده‌رهێنان ، موزیك) زۆر سه‌رسام ده‌بێت ،هه‌ربۆیه له‌دوای ته‌واو بوونی فیستڤاڵه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ستاڤی ئۆپه‌رێته‌كه كۆده‌بێته‌وه دوای ده‌ست خۆشی لێ‌كردن و پیرۆزبایی لێكردنی ستاڤی ئۆپه‌رێتی "تارا" ، به به‌رێوه‌به‌ری چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر (م. جه‌مال هیدایه‌ت ) ده‌ڵێت : ئۆپه‌رێته‌كه‌ی ئێوه زۆر دڵخۆشی كردم ، كارێكی واتان كردوه زۆر له‌ئاستی پارێزگاكانی تر عێراق وه‌كو به‌سرا و موسڵ بگره له به‌غداش باشتر بێت بۆیه كاره‌كانتان له‌و ئاسته دایه كه چیتان پێویسته بۆتانی جێبه‌جێ بكه‌م، وه‌زیر ده‌ڵێت: فه‌رموون چیتان پێویسته مامۆستا جه‌مالیش له وه‌ڵامدا به وه‌زیر ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ئێمه له شاری هه‌ولێر تا ئێستا باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆمان نییه وه‌كو چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر ، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆمان وه‌كو راهێنان وپرۆڤه‌كانمان له نێویدا مه‌یسه‌ر بكه‌ین.. له وه‌ڵامدا وه‌زیرش راسته‌وخۆ فرمان ده‌دات به‌زووترین باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر دروست بكرێت به‌ڵێ ئێستا ئه‌و باڵه‌خانه‌ی چالاكی قوتابخانه‌كان هه‌ولێر كه‌له گه‌ره‌كی رووناكییه له هه‌ولێر، به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتی ئۆپه‌رێتی "تارا"یه وه‌به‌تایبه‌تیش بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره واحید مه‌رجان ده‌گرێته‌وه .

به‌رێزان هێشتا به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتی ئۆپه‌رێتی "تارا" كۆتایی نه‌هاتووه ئه‌و كات له عێراق ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی هه‌بوو هه‌ره بۆیه به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كه بڕیار ده‌دات ئه‌و ئۆپه‌رێته (تارا) بۆ ته‌له‌فزیۆنی خۆیان تۆماربكه‌ن له‌وێش ستاڤی ئۆپه‌رێته‌كه داوای تریان ده‌بێت ، كه‌تا ئه‌و داوه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئۆپه‌رێته‌كه تۆمار ناكه‌ن ، داوه‌كه‌ش بریتییه له مۆڵه‌ت دان بۆ تۆمار كردنی درامای ته‌له‌فزیۆنی (چڵپاو) كه‌به‌رهه‌می تیپی هونه‌ری هه‌ولێر بوو هه‌ر بۆیه دوای چه‌ند كاتژمێرێك ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرن ئه‌نجا ئۆپه‌رێته‌كه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی تری هونه‌رمه‌ند واحید مه‌رجانه.

وێستگه‌كانی ژیانی هونه‌رمه‌ند "واحید مه‌رجان" وه‌كو ئه‌كته‌ر و شێوه‌كار و موزیكژه‌ن وده‌رهێنان و دیزاینه‌ر ..
ناوی ته‌واوی (عه‌بدولواحید خدر مه‌رجان) ه" ساڵی 1942 له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه" خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی (ئه‌ربیل ئولا) و (ئیبن مسته‌وفی) ته‌واوكردووه" ساڵی 1962 خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واوكردووه" ساڵی 1963 بۆته مامۆستای هونه‌ر له‌ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دین" ساڵی 1958 به‌شداری پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كردووه له یاریگای هه‌ولێر خه‌ڵاتی دووه‌می وه‌رگرتووه" چه‌ندین پێشانگای هونه‌ری تایبه‌تی له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردۆته‌وه" ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای ده‌رسیم بووه له‌ساڵی 1958" ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای مامۆستایان بووه له‌هه‌ولێر" هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای كرێكاران بووه له‌هه‌ولێر" وه‌ك پسپۆر له‌بواری نه‌خشه‌سازی و دیكۆر له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ره میللیه‌كان كاری كردووه" سه‌رۆكی تیپی مۆسیقای چالاكی قوتابخانه‌كان بووه" خه‌ڵاتی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رامبه‌ر به پێشكه‌ش كردنی ئۆپه‌رێتی (كاروانی خه‌بات)" لێپرسراوی تیپی مۆزیكی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی هه‌ولێربووه" بۆ یه‌كه‌مجار ئامێری ئۆكۆردیۆن له شێوه‌ی ڕۆژئاوایی ده‌گۆڕێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی" به‌شداری له‌یه‌كه‌م ڤیستیڤاڵی هونه‌ری كوردی له‌به‌غدا كردووه" ساڵی 1974 به ئۆپه‌رێتی (باران) له‌نووسین و ئاواز‌و ده‌رهێنانی خۆی" به‌شدار بووه" ساڵی 1979 بۆ ئاشنا بوون له‌بواری هونه‌ر سه‌ردانی وڵاتی بولغاریا و چیكسلۆفاكیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و نه‌مسا) ی كردووه له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ره میللیه‌كانی هه‌ولێر وه‌ك سۆلیست له‌سه‌ر ئامێری عود" وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له‌چه‌ندین شانۆ‌و درامای ته‌له‌فزیۆنی كاری كردووه له‌وانه (چڵپاو/ ماره‌یی/ مه‌م و زین/ تاپۆ حه‌قی چیه/ شێتخانه ئه‌فه‌ندی/ لاس و خه‌زاڵ/ میوانی ناوه‌خت/ گوڵی نهێنی/ زاوای گه‌لحۆ/ گه‌مه‌ی خه‌ونه زیندووه‌كان)" ساڵی 1998 و 2000 و 2004 پێشانگای تایبه‌تی كردۆته‌وه" "ساڵی 2006 خانه‌نشین بووه" له 2016/2/9 كۆچی دوایی كردووه.

شایانی باسه له‌دوایی راپه‌رینی 1991گه‌لی كوردستان له‌به‌ر گرنگ و به‌های ئۆپه‌رێته‌كه دووباره له‌شاری هه‌ولێر له 12/3/2000 له هۆڵی گه‌ل به ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری ئه‌وكات خودا لێی خۆشبێت مامۆستا (فللك دین كاكه‌یی ) دووبارى نمایش كراوه ، بووه ره‌زامه‌ندی ئاماده بووان.

بۆ نووسینی ئه‌و باسه سوودم له دیداری هونه‌رمه‌ندان (م. جه‌مال هیدایه‌ت ، عه‌لی ئه‌حه‌مه‌د ، خالید سه‌ركار، خالد عومه‌ر ،هۆشیار مه‌رجان ) وه‌رگرتووه.
ن/كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.