بەپێی راپۆرتەکان، پێشبینی دەکرێت قەبارەی خۆپیشاندانەکان لە سبەینێ سێشەممەوە 10ی کانونی یەکەمی 2019 روو لە زیادبوون بکەن و پێشبینی چربوونەوەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، تا لەو ناوچانە نزیك نەبنەوە، لەبارەی خۆپێشاندانەكانی سبەی سێشەممە ئامادهكاری بۆ دهكرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، هۆشداریی دهداته هاووڵاتیانی لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، تا لەو ناوچانە نزیك نەبنەوە كە خۆپیشاندانیان تێدا دەكرێت، بە تایبەتیش لە سبەینێ سێ شەممە كە سەرۆك وەزیران وەك پشووی فەرمی بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر داعشدا دیاریی كردووە.
باڵیۆزخانەكە پێشبینی كردووە سبەی سێشەممە قەبارەی خۆپێشاندانەكان بەرفرەوانتر بن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە سبەی سێشەممە هێزی ئەمنیی زیاتر لە شارە سەرەكییەكانی عێراقدا بڵاو دەكرێنەوە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، شارەكانی عیراق خۆپیشاندانی فراوان بهتایبهتی بهغدای پایتهخت دهستی پێكردووه بههۆی خۆپیشاندانهكانهوه زیاتر لە 450 كەس كوژراون، و برینداربوونی ههزارن هاووڵات ئەمەش بووە مایەی ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.