بەغدا چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنییە و ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق هۆشداری لەبارەی خۆپیشاندانەکە دەدات و دەڵێت، زۆرترین کوژراوی لێدەکەوێتەوە.
سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كرد و رایگه‌یاند كه خۆپیشاندانی سبی سێ شه‌ممه كوژراوی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق لە وتارێکدا خۆپیشاندانەکەی سبەی سێ شه‌ممه بە رووداوێکی نەشیاو ناوبرد و گوتی، زانیاری‌یان هەیە کە پیلانێک هەیە بۆ ئەوەی سبەی لە بەغدا کاری تێکدەرانە و کوشتن ئەنجام بدرێت.
خه‌زعه‌لی له وته‌كانیدا هه‌وڵیداوه له گرنگیی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر خۆی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نگری ئێران كه‌مبكاته‌وه.
هه‌ر له وته‌كانیشیدا خه‌زعه‌لی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردوه و رایگه‌یاندوه كه خۆپیشاندانه‌كانی داهاتوو كوژراوی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.