سەرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز دهكات ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هەواڵی كۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیز زانای ئایینی و ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
9ـی 12ـی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.