په‌رله‌مان خاڵێكی تری بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی سێشهمه 2019/12/10 زیاد كرد‌و كه تیایدا تاوتوێی پرسی كێشه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له بانگهێشتێكدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (9)ی ئاساییی رۆژی سێشهمه 2019/12/10 له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ئاگادار كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی راگه‌یاند كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان)، دوێنێ دووشه‌مه 2019/12/9، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی سێشهمه 2019/12/10 زیاد كراوه كه ئه‌ویش بریتییه له قسه‌كردن و تاووتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.