فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه‌وا به بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كارپێكردن به بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری ڕاگیراوه تاوه‌كو ساڵی نوێ.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: " ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گشتی ده‌رچوبوو، به بڕیاری به‌رێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كارپێكردن پێی ڕاگیراوه تاوه‌كو رۆژی 2020/12/5واتا تاكو سالێكی تر.
بۆیه داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی به‌شی مۆله‌ت بكه‌ن بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆلهتهكانیان و لۆد دروست نه‌كه‌ن له‌سه‌ر لیژنه‌كانی پشكنینی چاو و به‌شی مۆڵه‌ت."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2019/12/10
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.