به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه له‌شه‌وی رابردووه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزێكی گه‌وره‌ی سوپا‌و پۆلیسی عێراق له ده‌وروبه‌ری به‌غدا و ده‌روازه‌كان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه.
هه‌روه‌ها سوپا‌و پۆلیس له‌شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدا چه‌ندین به‌ربه‌ست و خاڵی پشكنینیان داناوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریره‌وه رێككه‌وتن كراوه كه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز نه‌ڕۆن ،كه‌پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرابۆوه كه خۆپیشانده‌ران رۆژی سێشه‌ممه ده‌چنه نێو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه.
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانی ملیۆنی لە شاری بەغدا ئەنجام بدرێت و لەبەرامبەردا، هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی توندیان لەسەرتاسەری شارەكە گرتووەتەبەر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.