به‌ر له خۆپیشاندانی ملیۆنی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر داوای چالاكوانان له شاری به‌غدا ئه‌نجام بدرێت، سوپای عێراق به‌ڵێنی دا گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزێت.
فه‌ریقی روكن عوسمان غانمی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، بوونی هێزه‌كانی سوپا ئامانج لێی پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌رانه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه ره‌واكانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
غانمی گوتی: له هه‌موو بۆنه و یاده‌كاندا ده‌بینیین، هاووڵاتییان ستایشی رۆڵی سوپا ده‌كه‌ن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداو و به‌ره‌نگارییانه‌ی كه وڵات رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، جگه له‌وه‌یش سوپا، هێزێكی گرنگه بۆ پاراستنی نیشتمان و به‌رگریی ده‌كات له یه‌كڕیزی گه‌ل و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات.
گوتیشی: خۆپیشاندانه‌كان هه‌مان ئه‌و وێنه دیار و پڕشنگداره‌یه كه سوپا له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه، چونكه ده‌بینن لێكچوونێكی زۆر هه‌یه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران كه داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن و براكانیان له سوپا كه گیانیان ده‌پارێزن.
هه‌روه‌ها غانمی به‌شێكی گوته‌كه‌ی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد و گوتی: باش بزانن كه بوونی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان، ئامانج لێی پاراستنی گیانی ئێوه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه راوهكانتان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.