Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 23:22

خۆپیشانده‌ران بۆ رێگه‌گرتن له‌ چوونه‌ نێو ناوچه‌ی خه‌زرا پردی جمهورییه‌ داده‌خه‌ن

بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌ڵچوون
کوردستان TV
100%

خۆپیشانده‌رانی به‌غدا بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌ڵچوون به‌ره‌و ناوچه‌ی خه‌زرا،پردی جمهورییه‌ داده‌خه‌ن و خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها له‌ مه‌یدانی ته‌حریر درێژه‌ی هه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نرجس موسه‌وی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پیلانێكی قێزه‌وه‌ن بۆ راكێشانی خۆپیشاندانه‌كان و به‌لاڕێدا بردنی هه‌یه‌،ئه‌مه‌ش له‌رێگای بانگهێشتی خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌ مه‌یدانی ته‌حریر و ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و ناوچه‌ی خه‌زرا.

شایانی باسه‌ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ به‌یانی ئه‌مرۆ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریره‌وه‌ رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ نه‌چنه‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وز .

هه‌روه‌ها چالاكوانان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشدارییان داوه‌ته‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ پردی ته‌حریر تێنه‌په‌رێنن، چونكه‌ خوێنی ئه‌وان به‌هاداره‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.