شای سعوودیە داوا لە سەركردەكانی ئەنجوومەنی ھاوكاری كەنداو دەكات، رووبەڕووی كردەوە دوژمنكاریەكانی ئێران ببنەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ریازی پایتەختی سعودیە كارەكانی لوتكەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەستیپێكرد و نوێنەری قەتەریش ئامادەیە.
سەرەتای لوتكەكە لەلایەن شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیەوە كرایەوە و تێیدا جەختیكردەوە لەوەی پێویستە ئەنجومەنەكە قەیرانەكانی ناوچەكە تێپەڕێنێت و هەروەها داوایكرد وڵاتانی كەنداو یەكبگرن بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئێرانی دوژمنیان و خۆپاراستنیان لەو هێرشە موشەكییە بالستییەی ئەگەری هەیە بكرێتەسەریان.
جهختیشی كردهوه، لە كاتێكدا ئێران تا ئێستاش كردەوەی دوژمنكارانە ئەنجام دەدات، بۆیه پێویستە بەرامبەر دۆخەكە یەكڕیز بن.
ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو ئەنجوومەنێکی ئابووری و سیاسییە و ساڵی 1981 دامەزراوە. وڵاتەکانی سعوودیە، قەتەر، ئیمارات، کوەیت، بەحرەین و عومان تێیدا ئەندامن. ئامانجیان زیادکردنی هاوئاهەنگییە لە بوارە جیاوازەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.