شه‌وی ڕابردوو له شه‌قامی كۆیه له هه‌ولێر، ئۆتۆمبیلێك له هاوڵاتییه‌ك ده‌دات و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له به‌رده‌م چێشتخانه‌ی هایلاند و به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سامی گه‌ردی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتا كڕۆلا له هاوڵاتییه‌ك ده‌دات و به‌هۆیه‌وه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا‌و و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستی توێكاری گوازرایه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كه ناوی "محه‌مه‌د به‌شار سه‌دره‌دین"ه و له دایكبووی ساڵی 1981 و خێزانداره.
گوتیشی: شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه لێی به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.