له په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی 67ه‌مین ساڵۆگه‌ری دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی له كادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و سه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و تێكۆشانه، ڕۆڵی گرنگ و به‌رپرسیارانه‌ی هه‌بووه له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییماندا و پێشه‌نگی خه‌باتی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌ییه له كوردستاندا. ئه‌م ڕێكخراوه سه‌نگینه قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین ناو و توانای دیار له ئافره‌تانی تێكۆشه‌ر و قوربانیده‌ر و سه‌ركرده له بواری خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی له كوردستاندا.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و ئه‌نجومه‌نی باڵای یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان..
به بۆنه‌ی (٦٧)هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له خۆتان و كادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و سه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌م. هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و تێكۆشانه، ڕۆڵی گرنگ و به‌رپرسیارانه‌ی هه‌بووه له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییماندا و پێشه‌نگی خه‌باتی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌ییه له كوردستاندا. ئه‌م ڕێكخراوه سه‌نگینه قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین ناو و توانای دیار له ئافره‌تانی تێكۆشه‌ر و قوربانیده‌ر و سه‌ركرده له بواری خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی له كوردستاندا.
ئه‌و مێژووه دێرینه‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی بیری یه‌كسانیخوازی و پێشكه‌وتنخوازانه‌یه له نه‌هج و بیروباوه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌ر له سه‌ره‌تای خه‌باتی سیاسییه‌وه، به‌ڵگه‌ی بڕوابه‌خۆبوون و زیندوویه‌تیی ئافره‌تانی كوردستانیشه له بینینی ڕۆڵی به‌رپرسیارانه‌یان له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، دووباره پشتیوانیی ته‌واوی خۆمانتان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له خه‌باتی ڕێكخراوه‌یی و مه‌ده‌نیانه‌تان بۆ داكۆكیكردن له ماف و خواسته‌كانی ئافره‌تانی كوردستان و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی كولتووری یه‌كسانی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا.
هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
به‌رز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
١١/١٢/٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.