به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر تۆماركردنی سكاڵای كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد .
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی سكاڵاكار (ڕ ، ر ، ح ) له‌دایكبووی 1999، ڕه‌گه‌ز مێ ، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری كرد‌و سكاڵای له‌دژی سێ كه‌س تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان لێكردووه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی بڕێك پاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای به‌دواداچوونێكی ورد‌و وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (أ ، ه ، م) لهدایكووی 2001 ، (م ، ه ، م) له‌دایكبووی 2002 و (أ ، س ، ف) له‌دایكبووی 2002 به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.