قائیمقامه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی تایه داده‌خات وخاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی وپشكنینه‌كانیان ئه‌مڕۆ 2019.12.11 لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كای قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی تایه‌ی له‌رێی داخستووه.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه كه بۆ لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تیان به‌رزكردۆته‌وه ئه‌وه‌ی تێداخراوه‌ته ڕوو: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارگه‌ی تایه‌ی له‌رێ هیچ یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ژینگه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆته هۆی پیسكردنی ژینگه له‌ڕوی (ئاو، هه‌وا و خاك) له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پێداویستی سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌وكارمه‌ند و كرێكارانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێشتر له‌كه‌مو كورتییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه تا سه‌رپێچییه‌كانی چاره‌سه‌ربكات و پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ژینگه‌ببێت، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له‌سه‌رپێچی، لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێشنیاریان كردووه كارگه‌كه دابخرێت و نه‌كرێته‌وه تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی تایه‌ی له‌رێ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.