پاش ئەوەی كچێك لە نەخۆشخانەی سیدهكان ددانی هەڵكێشا، دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە تەندرووستی تێكچووە و هێناویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەڕێگە گیانی لەدەستدا.
موقەدەم شەماڵ دێواری حامید وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: كاتژمێر (3:30)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سیدەكان، كچێك بەناوی (س. ع. ح) بەمەبەستی ددان هەڵكێشان هاتوەتە نەخۆشخانەكە و پاش دەرهێنانی ددانی، گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەڵام لە ماڵەوە تەندروستیی تێكچوە و دواتر لەكاتی هێنانەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە رێگە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران دهڵێت: كچەكە خەڵكی گوندی هەتكانە لە ناحیەی سیدەكان و لەدایكبوی ساڵی (2004)ە، هەروەها لەسەر فەرمانی دادوەر، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەریی سۆران كراوە و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.