شوان كه‌ریم زراری له‌فراكسیۆنى پارتى ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه ، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا حكومەتی هەرێم بە مەبەستی گەشەسەندن و پێشخستنی بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان قەرزی بە ژمارەیەك لە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكان داوە و بەشێکیان تا ئێستاش ئەو قەرزەی حکومەتیان نەگەڕاندووەتەوە.
ناوبراو راشیدهگهێنێت ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە، كە بڕەكەی 740 ملیار دینارە.
شوان كه‌ریم زراری له‌فراكسیۆنى پارتى ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە ماوەیەکی نزیکدا حكومەت كاتێك دیاری دەكات، دەرفەتیشیان پێ دەدات بۆ ئەوەی حسابی خۆیان بكەن و لە ماوەی دیاریكراویش پارەكە بگەڕێننەوە، ئەگەر نەشیگەڕێننەوە، ئەوا تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و دەخرێنە لیستی رەش و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.