له ململانێكانی دوایین گه‌ڕی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ و له هه‌مان گڕوپ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای میوانی برده‌وه
له خوله‌كی سیی و دوودا، ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ یانه پاریسیه‌كه تۆماركرد، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، پابلۆ سارابیای ئیسپانی تیپی میوانداری كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و ته‌نها یه‌ك خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی گۆڵی سێیه‌می پیی ئێس جی به‌ده‌ستهێنا، دواتر كلیان مباپێ گۆڵی چواره‌می پاریس سانجێرمانی له خوله‌كی شه‌ستوسێ تۆماركر
له خوله‌كی ههشتاوچواریشدا، ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی گۆڵی پێنجه‌می پاریس سانجێرمانی به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێنا، پاریس سانجێرمان به پله‌ی یه‌كه‌می گڕوپه‌كه‌ی و به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده مسۆگه‌ركردبوو، گه‌ڵاته سهرایش ماڵئاوایی له چامپیۆنس لیگ كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.