له گڕوپی چواره‌می چامپیۆنس لیگ، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی شازده
یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا یه‌كێك له هێرشه‌كان لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، جواو فێلیكسی پۆرتوگالی گۆڵێكی بۆ ڕۆخی بلانكۆس تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی یانه ئیسپانیه‌كه‌و له خوله‌كی په‌نجاوچواردا، فێلیپی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه بۆ ده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی شازده، لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆش ماڵئاوایی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.