لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستانپێشوازیان كرد له تیمێكی راوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، کە به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاه‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له کۆبوونەوەیەکدا، راوێژکارانی هاوپەیمانان سەرجەم بابەت و وردەکاری و پرۆژەکانی تایبەت بەڕێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەیان باسکرد، هاوكات بەئامارو ژمارە باس لەو هاوکارییانە کرا کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابینی دەکەن.
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له گرنگی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش کرا لە نێوان هێزەکانی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە و نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لە نێوانیاندا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.