په‌یامنێری كوردستان رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پردی گوێڕ دوای نۆژەنكردنەوەی بە رووی شۆفێر و ھاووڵاتیاندا كرایەوە.
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوێر و نوێنه‌ری میحوه‌ری گۆیر و مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه و لیوای یه‌كی پیاده‌ی هه ولێر و جه‌ماوه‌ری كورد و عه ره ب و به‌رپرسانی حزبی و حكومی ناوچه‌كه پردكه به‌فه‌رمی به‌ڕووی هاووڵاتیان و شۆفێراندا كرایه‌وه.
پردی گوێر درێژترین پردە لە عێراق، درێژیەکەی ھەزار و 350 مەترە، هەولێر و مووسڵ و کەرکووک بە یەکەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوە مووسڵ بە هەموو شارەکانی عێراق گرێ دەدات.
پردی گوێڕ لە ساڵی 2014 لەلایەن چەكدارانی داعش تەقێندرایەوە

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.